لقی دهۆكی سه‌ندیكا... رێوره‌سمی خه‌ڵاتكردنی په‌یامنێرانی به‌ره‌كانی جه‌نگ رێكده‌خات

 

به‌ ئاماده‌بوونی خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و به‌ چاودێری به‌رێز فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك، لقی دهۆكی سه‌ندیكا به‌ بۆنه‌ی یادی (119) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و (19) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكا، رۆژی 22ی نیسان/2017، رێوره‌سمێكی بۆ خه‌ڵاتكردنی چه‌ندین په‌یامنێرانی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ هاوینه‌ هه‌واری (كێشكێ) پارێزگای دهۆك رێكخست. له‌میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری رۆشنبیری و نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌ری پارێزگار گوتاریان پێشكه‌شكردو پیرۆزباییان له‌ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كردو هیوایان خواست كه‌ رۆڵی خۆیان له‌ بواری گه‌یاندنی راستییه‌كان ببینن و بوێرانه‌ و پیشه‌ییانه‌ كاربكه‌ن.

دواتر له‌لایه‌ن به‌رێزان وه‌زیری رۆشنبیری و نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان نوێنه‌ری پارێزگار خه‌ڵات به‌سه‌ر خه‌ڵاتكراوه‌كان دابه‌شكرا. شایه‌نی باسه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و رۆشنبیران ئاماده‌ی رێورسمه‌كه‌ بوون.