نووسینگەی گەرمیانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ده‌سگیركردنی ئارام به‌ختیار دژی یاسایه‌

 

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دژی دەسگیرکردنی هەر رۆژنامەنووسێکە لەسەر کاری رۆژنامەنووسی لەهەر شوێنێکی کوردستان بێت، بۆیە سەرەڕای ئەوەی پەنابردنە بەر دادگا بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە بەکارێکی درووست دەزانین، پێمان وایە گرتنەبەری هەر رێوشوێنێکی یاسایی، بەتایبەت دەسگیرکردنی رۆژنامەنووسان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و ئامادەبوونی نوێنەری سەندیکا، تەواو پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانی کوردستانە. بەداخەوە لەدۆسییەی رۆژنامەنووس ئارام بەختیارو دەسگیرکردنیدا، لایەنی پەیوەندیدار کە دادگایە، بەهیچ شێوەیەک سەندیکای رۆژنامەنووسانی ئاگادار نەکردووەتەوە، ئەمەش جێگای ناڕەزایی ئێمەیەو داوا دەکەین هەرچی زووترە رۆژنامەنووسی ناوبراو ئازاد بکرێت، بۆ ئەمەش لەڕێگای پارێزەرەکەیەوە کاری پێویست دەکەین.

نووسینگەی گەرمیانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

22/5/2017