بەیاننامەی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان تيرۆر كردنى ئه‌ركان شه‌ریفی رۆژنامه‌نووس ،لوتكه‌ی دارمانى ئه خلاقى و سياسييه و بێرێزی عه‌سكه‌رتاریه‌ت و ميليشيا گه‌راییه‌ ده‌رهه‌ق ئازادى ميديا

 

شەوی رابردوو  هێزێکی خوێنرێژ لە شارۆچکەی داقوقی داگیرکراوی سەربەپارێزگای کەرکوک هەڵدەکوتنەسەر ماڵی وێنەگری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی ( ئەرکان شه‌ریف) و بە شێوەیەکی دڕندانە بەبەرچاوی خێزان و کەس و کارەکەیەوە بەچەقۆ شەهیدی دەکەن ، هەمولایەک دەزانن کە چەکی دەستی میدیا کاران و رۆژنامەنوسان تەنها قەڵەم و کامێراو مۆبایلە ، ئەوان جگە لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری و دەربرینی بیروڕا هیچ کارێکی دیکەیان نیە و هیچ کارێکی دیکە ناکەن بەتایبەتی لە بارودۆخی شەر و پێکدادانەکاندا ،بۆیە پەلاماردان و لێدان و شەهید کردنیان جگە لە خوێن رێژی و سەرکوت کردن و هەوڵدان بۆ شاردنەوەی تاوانە قێزەونەکانیان هیچ شتێکی دیکە نیە ..

ئێمە بە شەهید کردنی میدیاکار ئەرکان شەریف لەلایەن ئه‌م هێزه‌وه‌ شۆک نەبوین چونکە پێشتریش دەمانزانی له‌ژێر سایه‌ی ئەم هێزە تائیفیە ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ روویان داوه‌و روو ده‌ده‌ن بەڵام ئەوەی ئێمەی شۆک کردوە ئەوەیە کە چۆن ئەم هێزە توانیویانە بەبەر چاوی منداڵ و کەس و کاریەوە وێنەگرێک کە تەنها ئیشی ئەو گواستنەوەی روداوەکانە لە رێی کامێراکەیەوە بەچەقۆ شەهیدی بکەن. نەمری بۆ شەهیدی میدیاکار (ئەرکان شەریف ) و تەواوی شەهیدانی رۆژنامەنوس و میدیاکاران. روو رەشی و شەرمەزاری مێژوش بۆ  هەموو ئەوانەی لە پشتی ئەم هێزە تاوانکارەوەن. هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌سه‌ڵات داران له‌ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌م شارۆچكه‌یه‌ به‌ به‌رپرس ده‌زانین له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌ و داواش له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین تاوانباران بدۆزێته‌وه‌و راده‌ستی دادگایان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی سزای عادیلانه‌ی خۆیان وه‌رگرن .. تيرۆر كردنى ئه‌ركان شه‌ریفی رۆژنامه‌نووس ،لوتكه‌یدارمانى ئه‌خلاقى و سياسييه و بێرێزی عه‌سكه‌رتاریه‌ت و ميليشيا گه‌راییه‌ ده‌رهه‌ق ئازادى ميديا

ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان

هەولێر ٣٠-١٠-٢٠١٧